karwan.TV Loading ...

Amozhgary TV

Last Updated on 15/09/2022
7837 Total views


Position Satellite Beam EIRP Frequency System SR FEC Video language
8.0°W Eutelsat 8 West B East 0 11637 V DVB-S2 8PSK 27500 5/6 MPEG-4 SD Kurdish

کەناڵى ئامۆژگارى کەناڵێکی ئاینی ناحوکومی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ ئامۆژگاری کردنی مسوڵمانان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت، بە تێگەیشتی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت. لە بەرواری (٥/ ٥/ ٢٠١٣) دەستبەکارە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات، وە فریکوێنسیەکەی بریتیە لە: 11636 V و سیمبڵ ڕەیتی 27500.

پەیامى کەناڵى ئامۆژگارى:

١- كه‌ناڵی ئامۆژگاری بۆ ئامۆژگاری مسوڵمانان و خزمه‌ت كردن به‌م گه‌ل و وڵاته‌ دامه‌زراوه‌ نه‌ك بۆ دژایه‌تی میلله‌ت و وڵاته‌كه‌مان.

٢- مامۆستایانی سه‌له‌فی به‌ وتار و به‌ كردار له‌ خزمه‌تی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌دا بوون‌، پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ش بوونه له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ مه‌یدانی جه‌نگ، وه بەپێی توانا هاوکاری پێشمه‌رگەیان كردووه‌، وه مه‌عنه‌و‌یات و وره‌ی ئەوانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و دوعای خێریشیان بۆ كردوون له مزگەوتەکانیانەوە،‌ وه‌ هەروەها كۆمه‌كیان بۆ ئاواره‌كانیش كۆكردۆ‌ته‌وه‌. وه‌ به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان، چونکە بە دینی دەزانین.

٣- باوه‌ڕمان به‌ پێكه‌وه‌ ژیانێكی ئاشتیانه‌‌ و شه‌رعیانه هه‌یه‌.

٤- وڵاتی خۆمان و میلله‌تی مسوڵمانی كوردى خۆمان خۆش ده‌وێت و به‌ پێویستی ده‌زانین دیفاعێكی ڕه‌وای لێ بكه‌ین.

٥- هەوڵمان بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌.

٦- داوا له‌ سه‌رجه‌م مسوڵمانان ده‌كه‌ین كه نه‌بن به‌هۆی بارگرژی و توندڕه‌وی و تێكدانی ئاسایشی وڵات، وە بێگومان ئێمه‌ی مامۆستایانی سه‌له‌فی دورین له‌ زێده‌ڕه‌وی و تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و ئاشووب و ئاژاوه‌، وە هەرکەسێکیش وانەبێت دیارە ئەو کەسە سەلەفی نییە و ئێمە لێی بەرین. له‌ كۆتایدا به‌ بینه‌رانی كه‌ناڵی ئامۆژگاری و خوێنه‌رانی كتێبی زانایانی سه‌له‌فی ده‌ڵێین: هه‌ركه‌سێك له‌ كه‌ناڵه‌كه‌مان یان له‌ كتێبه‌كانمان بڕگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ که پشتگیری له‌ تیرۆر و ته‌كفیری مسوڵمانان و تێكدانی ئه‌من و ئاسایش بكات، ئه‌وه‌ سوپاسی ده‌كه‌ین و ئێمه‌ له‌وان زوتر به‌ڕائه‌تی لێ ده‌كه‌ین، وه‌ كه‌ دڵنیاشین لەوەی کە هیچیان ده‌ستناكه‌وێت، تكامان وایه‌ تۆمه‌تمان بۆ دروست نه‌كه‌ن و ئاڵۆزیش دروست نه‌كه‌ن.

Category
  • We use cookies to personalize content and ads , to provide social media features and to analyze our traffic...Learn More

    Accept

    Welcome To karwan.TV

    It looks like you re using an ad blocker. Thats okay. Who doesn t? But without advertising-income, we can t keep making karwan.TV awesome.

    I understand, I have disabled my ad blocker. Let me in!
    English EN German DE Kurdish KU